Kurdish

بەخێر بێن بۆ سایتی یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس VIK

پێشینەیەکی مێژوویی
یانەکە ساڵی ١٩١٣ دامەزرا بۆ جۆرەکانی تری وەرزش و لە ١٩٣٩دا دەستی کرد بە یاریی ئیسهۆکیش.
یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس تیمی پیاوان لە میژوویدا چەندین وەرزی خولی یەکەمی وڵاتدا ئەنجام داوە، کە بەرچاوترینیان وەرزی٩٢\٩٣بوو کاتێک یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس خولی ئاسایی بردەوە.
یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەررۆس بە درێژایی ساڵاندا چەندین یاری زانی گەورەی ئیسهۆکیی پێگەیاندوە و پەروەردە کردوە. بەناوباگترینیان نیکلاس لیدسترومە کە لە هەوت جاردا بە باشرتین بەرگری لە جیهان دا دانرا و چوار جاریش جامی قارەمانیەتیی ستانلی لەگەڵ دێتروێت رێد وینگس بۆ ولاتەکەمان وەدەست هێنا.
هەروەهاش میدالیای زێڕینی یاریە ئۆڵومپیەکان و قارەمانیەتییی جیهانیی بردەوە.
یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس یاریزانی بەناوبانگی دیکەشی پەروەردە کردوە وەکو تومی سالو، پاتریک جولیان، پیتر پۆپۆڤج، لەئیف رولین، میکائیل باکلوند، پاتریک بەریلوند و دێنیس راسموسسون.

یانەکە ئیمرۆ
یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس کە نزیکەی ٨٠٠ یاریزانی چالاک و ٢٥٠ رێبەری بە خۆگرتوە بە گەورەترین کۆمەلەی ئیسهۆکیی سوێد دادەنرێت.
ناوچەی رۆکلوندا لە جەرگەی ڤەستەرۆسدا ماڵی خۆمانە. لێرەدا ABB Arena Nord هەیە و نوسینگەکەمان لێیە و تیمی بژاردە کێبرکیێ دەکەن. هەروەهاش Mimerhallen و Månskensrinken لیرەدایە. سێ گۆرەپانی سەهۆلمان هەیە کە لێیدا بەشێک لە چالاکیەکانمان ئەنجام دەدرێن، بەلام لە جێگەی دیکەی ڤەرستەرۆشدا دەبینرێین.
ئیمرۆ یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس ٣٥ تیمی هەیە کە لە خولی یاریەکان یاری دەکەن و دابەش کراون بەسەر ١٧ گروپی تەمەن لە کۆمەڵەکەدا. تیمی سێنیور لەلای خانمان لە بەشی ١ دا یاری دەکات.

ببە ئەندامی یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس
لە ABB Arena Nord دا لاوە تازەکارەکانمان یەکەم تەختی سکێتسواری وەردەگرن لە زۆربەی رەنگە زەردەرەشەکاندا.
بەخێر هاتنی هەموو منالان لە تەمەنی پێنج بەرەو سەرەوە دەکەین کە دەیانەوێ ئیسهۆکی تاقی بکەنەوە لە قوتابخانەی سکێتسواری کە یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس لە مانگی ئۆکتوبەری هەر ساڵدا دەست پی دەکات.

تیمی پیاوان لە هۆکیئالسڤنسکا کە دوەم گەورەرتین خولی یاریەکانی ولاتە، یاری دەکات. ڤەستەرۆس و تێکرای ڤەستمانلاند کە گەورەترین تیمە، جەماوەر و هەواداری زۆریان هەیە. وەرزی پێشوو یانەی ئیسهۆکیی ڤەستەرۆس لە یاریەکانی مالەوە لە ABB Arena Nord کە جیگەی تەقریبەن ٥٠٠٠ کەسی لێی دەبێتەوە، نزیکەی ٣٢٠٠ لایەنگری هەبوو.

زانیاری پێوەندی
زۆرمان پێ خۆشە بەخێرهاتنتان بکەین بۆ یانەکە.
بە بێ لەبەرجاوگرتنی ئەوەی منالەکانتان بیانەوێ دەست بە هۆکی بکەن یان ویستتان لە کێبرکێی دیکەی تیمی یەکەم بەشدار بن، پێمان باشە پەیوەندی پێمانەوە بکەن تا یارمەتیتان بدەین.
زۆر خۆشحالین پرسیارمان لێ بکەن، تەنها ئێمەیل بکە بۆ [email protected] (بە سوێدی یان ئینگلیزی بنوسە)

لەم تۆرە کۆمەلایەتیانەشدا هەین:

ئینستگرام- فێسبووک -تویتەر- لینکدلن